یەکەمین هزر

خۆشهاتی بۆ ئێرە.

ئەوەی دەیخوێنیتەوە لێرە بەدەر لە ورتەورتەکانم بەدەمخۆمەوە چ شتێکی تر نییە. پێموایە لەسەردەمێکدا کە تێیدا تەکنەلۆجیا شوێنگرەوەی تەنانەت پێنووس و کاغەزیشە، پێویستەکات خەمێکی هزرەکانمان بخۆین. جاران مرۆڤ کە هزری بۆ دەهات بەپێنووسێک و کاغەزێک دەینووسییەوە. ئێستا هزرەکان دەفەوتێن چوونکە چی تر کەس ئارەزووی پێنووس ناکات، هاوکات پەنابردن بۆ تەکنەلۆجیا بۆ ئەو مەبەستە، کە بەلای هەموومانەوە ڕێگەیەکی ئاسانترە بۆ نووسینەوەی هزرەکانمان، بۆخۆی شتێکی مەترسیدارە، چوونکە هەبوونی شتانێکی زۆر سەرنجڕاکێشتر لەنووسین لەسەر ئامێرێکی وەک کۆمپیوتەر دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی یان هزرەکەمان بیربچێتەوە، یان ئارەزوومان بۆ نووسینەوە کەمتر بێتەوە.

ئەوەی هەوڵدەدەم لێرەدا بیکەم ئەوەیە کە ڕابکەم لەدەست هەموو شتە سەرنجڕاکێشترەکانی سەر ئامێرەکەم و ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە بینووسم تاوەکوو لانی کەم هزرەکانم لە فەوتان بپارێزم. ئەز پێم وا نییە هزرەکانم بایەخ و گرنگییەکیان هەبێت، بەڵکو دەکرێت پێکەوە، لەگەڵ چەندین هزرگەلی تردا، شێوەیەکی باشتری “ڕاستی” بدەن بەدەستەوە.

سووپاس بۆ ئەو کاتەی دات بەخوێندنەوەی نووسینەکانی ئێرە.

 

برووسک

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s